دوێنێ شەو لە سێهەم یاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشور بۆ جامی جیهانی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بۆلیڤیا بەیەک گەیشتن . سەرەنجام یارییەکە بە بەرامبەربوونی تانگۆ و بە شکستێکی دیکەی مێسی بەکۆتاهات لەگەڵ وڵاتەکەی.
سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ لێدوانێکی مێسی دوای یارییەکە کە لە ماڵپەری فەرمی فیفا بلاوکراوەتەوە:
ئەوەی زیاد لە هەمووشتێک ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە بە باشی یاری بکەین و بیبەینەوە بە تایبەت لەو یارییانەی کەلەسەر یاریگای خۆمانن ، بۆلیڤیا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و ئەوەش شتەکانی ئاڵۆزکرد . هەمیشە ئەرکت زەحمەت دەبێت کاتێک بە گۆڵێک لەدواوەیت ، چانسی ئەوەمان هەبوو گۆڵی زیاتر تۆماربکەین بەڵام شانسمان نەبوو . سەرەتا شکستمان هێنا لە جامی جیهانی ، پاشان لە کۆپا ئەمیریکا ئێستاش لە پاڵاوتنەکان ! بارودۆخەکە قورس و بێزارەکەرە . دۆڕان توڕەم دەکات دڵنیانیم دەتوانین داوا لە هاندەران بگرین کە ئارام بگرن یاخود نا .
ئەرژەنتین لە سێ یاری پاڵاوتنەکان ، بە سەرکەوتنێک و دۆڕانێک و بەرامبەربوونێک چوار خاڵی کۆکردۆتەوە و ڕۆژی سێ شەمە لە چوارەم یاریدا دەبێتە میوانی کۆڵۆمبیا.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|سه شنبهبرچسب:,|